شەوی پێنجشەممە رێکەوتی 28/4/2016 لە ناو و دەرەوەی فەرمانداری شاری رەوانسەر دەنگی تەقە بیستراوە و هۆکارەکەشی تا ئێستا نەزانراوە.
بە پێی هەواڵەکان شەوی پێنچشەممەی رابردوو کاتژمێر 12بە کاتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناو فەرمانداری شاری رەوانسەر دەنگی چەن رەگبار و تەقە بیستراوە.
جێگەی ئاماژەیە کە دەوترێت کەس یان کەسانێک تەقەیان لە فەرمانداری ئەو شارە کردوە، بەڵام بەرپرسانی فەرمانداری شاری رەوانسەر وتوویانە کە سەربازێک ترساوە و تەقەی ئاسمانی کردوە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە تەنها یەک تەقە نەبوە و بە پێی وتەی شایەتحالەکان دەنگی چەن رەگبار لە ناو و دەرەوەی فەرمانداری بیستراوە.