سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

7 هەزار چەکداری حەشد شەعبی گەیشتنە سنووری شاری خورماتوو

بە پێی هەواڵەکان 7 هەزار چەکداری حەشد شەعبی گەیشتونەتە نزیک شاری خورماتوو و داوا دەکەن ئاسایش و پێشمەرگە بچنە دەرەوە.

بە پێی هەواڵی کانالی رووداو: میلیشیا شیعەكانی ناسراو بە حەشدی شەعبی 7 هەزار چەكدارییان بۆ نزیك شاری خورماتوو هێناوە‌و دەڵێن “داوای ئەو هێزە ئەوەیە، نەك پێشمەرگە، بەڵكو ئاسایشیش لە خورماتوو بچێتە دەرەوە”.
لەمبارەیەوە فارووق ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو راگەیاند “هەواڵەكە راستە، حەشدی شەعبی هێزێكی زۆری هێناوەتە نزیك خورماتوو”، بەڵام رەتی كردەوە داوایان لەوان كردبێت بچنە دەرەوەی خورماتوو گوتیشی “داواشمان لێبكەن ئەوە قبوڵ ناكەین”.

بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو باسی لەوەش كرد “هاتنی ئەو هێزە زۆرەی حەشدی شەعبی لە كاتێكدایە، هادی عامری، فەرماندەی حەشی شەعبی ‌و،  لایەنی كوردی بەئامادەبوونی نوێنەری ئێران كە ناوی (ئیقبال پوورە) لە فڕۆكەخانەی گوندی حلێوە لە لیوای 16ی هێزی پێشمەرگە لە كۆبوونەوەدان”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …