نەجمەدین کەریم و هادی عامری سەبارەت بە پرسی شاری خورماتوو لە کۆبوونەوەدان و ژمارەیەک فەرماندەی باڵای رژیمی ئیسلامی ئێران لەگەڵ قاسم سلێمانی بۆ گوشار خستنە سەر کورد گەیشتوەنەتە سنووری خورماتوو.
دوای سێ رۆژ شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی حەشد شەعبی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری خورماتوو، قاسم سلێمانی بۆ گوشار خستنە سەر کورد گەیشتوەتە نزیک شاری خورماتوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی 27/4/2016 هادی عامری، سەرۆکی رێکخراوی بەدر و فەرماندەی گشتی حەشدی شەعبی گەیشتە شاری خورماتوو و لەگەڵ نەجمەدین کەریم، پارێزگای شاری کەرکووک سەبارەت بە چارەنووسی دۆخی شاری خورماتوو کۆبونەتەوە.