پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2024

ڕۆژ ژمێری شه‌ڕی ٢٤ڕۆژه‌ی سنه / عه‌تا ریازی

پێشوتار:(١)

پاش له‌ ناو چوونی رژیمی لاساری حه‌مه‌ ره‌زاشا ناسراو به‌ حه‌مه‌ نه‌فتی، له‌ كوردستانا دیسان ئاگری ژێر بووڵی ڕزگاری خوازی گڵپه‌ی سه‌نده‌وه‌. ٣٤ ساڵ به‌ شوێن خۆبه‌خت بوونی پێشه‌وای مه‌زنی كوردستان ،جه‌نابی قازی موحه‌مه‌دی نه‌مر و له‌ ناو چوونی كۆماری مه‌هاباد، گه‌ لی كورد ده‌ستی كرده‌وه‌ به‌ هه‌نگاو گۆزینه‌وه‌‌ له‌ ڕێگای دابین كردنی مافی چاره‌نووسی خۆیه‌وه‌.

به‌ڵام ڕژیمی تازه‌ی تاران دڕترو دڕندانه‌تر له‌ ڕژیمی پێشوو په‌لاماری برده‌ سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان ‌و كوردستانی له‌ باكووره‌وه‌ ‌تا باشوور خسته‌‌ ژێر بارانی تیروتۆپ و بۆمبی فڕۆكه‌ ئیمریكاییه‌كانی خویه‌وه‌و‌ دیسان كورده‌واری كرده‌ زیندانێك بۆ گه‌لی كورد.له‌ بوواری ئه‌م هێرشه‌ ئێرانییه‌كان هه‌ڵمه‌تیان برده‌ سه‌رفره‌یك له‌ گۆندوشاره‌كانمانه‌وه‌.

نه‌ورۆزی ١٣٥٨شه‌ڕێكی قورسیان فرۆته‌ خه‌ڵكی سنه‌ و به‌ سه‌دها كه‌سیان خۆبه‌خت‌ و بریندار كرد، پاشان شه‌ڕی نه‌غه‌ده‌یان هه‌ڵزه‌رنگاند.
له‌ هاوینی هه‌مان ساڵا ئایه‌تۆڵا خۆمه‌ینی بكوژێكی به‌ نێوی ئایه‌تۆڵا خه‌ڵخاڵی(كه‌ بۆ خۆم سێ جار دادگاهیمی كردووه‌) وه‌كوو قازی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ،بۆ كۆمه‌ڵ كوژ كردنی كورده‌كانی هه‌نارده‌ وڵاته‌كه‌مان . ئه‌م ئایه‌تۆڵا بكوژه‌‌ فه‌رمانی له‌ سێداره‌دان و تیرباران كردنی سه‌دها لاوی كوردی له‌ سنه‌ و پاوه‌ و كرماشان ‌و سه‌قز و مه‌هابادا‌ دا.

له‌ هه‌مان كاتدا ڕژیم خه‌ڵكی بێ گوناحی قاڕنه‌ و قه‌ڵاتان و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریانیا كۆمه‌ڵ كوژ كرد. دیسان له‌ به‌هاری ١٣٥٩ په‌لامارێكی به‌رفراوانیان كرده‌ سه‌ر فره‌یك له‌ شاره‌كانی وڵاته‌كه‌مانا.

به‌رانبه‌ر به‌ دڕی و دڕنده‌یی رژیمی فارسه‌كان كه‌ خۆیان به‌ خاوه‌نی هه‌موی گه‌لانی نافارسی ئێران ده‌زانن و ده‌یانئه‌وێ له‌ ئاستیانا هه‌مومان چۆك بده‌ینه‌وه‌ و له‌ خزمه‌تیانا ده‌ست به‌ سینه‌ ڕاوێستین، گه‌لی باشه‌ره‌فی كورد به‌رخوه‌دانێكی مێژویی له‌ خۆی نیشان دا. خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ شاره‌كانی سنه‌ وسه‌قز و بانه‌ و پاوه‌و نه‌وسوودابه‌ ده‌ستی خاڵییه‌وه‌ به‌رانبه‌ر به‌ پاسداره‌كان ڕاوێستانه‌وه‌. سه‌رگوڵی ئه‌م به‌رخوه‌دانه‌ خۆگری خه‌ڵكی قاره‌مانی سنه‌ی سه‌ربه‌رز بوو كه‌ تووانیان ٢٤ ڕۆژ به‌رانبه‌ر به‌ تیر و تۆپ وتانكی پاسداره‌كانی ئێرانه‌وه‌‌ ڕاوستن.

بۆ پیرۆز ڕاگرتنی ساڵیادی ئه‌م خۆگرییه‌(١٧ی ئاڤریل) به‌ ئیقتیباس له‌ كتێبه‌كه‌ی كاك حه‌مه‌ سه‌یار (ته‌نها سه‌نگه‌رێ بازماندێه ئه‌ز قییام) و كه‌ڵك وه‌ر گرتن له‌ ئاگادارییه‌كانی به‌رنامه‌یكی تی ڤی نه‌ۆرۆز كه‌ ‌ ترخان كرابووه‌‌ ساڵیادی شه‌ڕی‌ ٢٤ ڕۆژه‌ی سنه‌ و هه‌ر وه‌های كه‌ له‌ بیره‌وه‌ریه‌كانی چه‌ن كه‌س وكارێكم تێكۆشاوم كه‌ ڕۆژژمێرێ له‌ شه‌ڕی ٢٤ ڕۆژه‌ی سنه‌ ئاماده‌ كه‌م كه‌ هه‌ر ڕۆژێ ڕووداوی ڕۆژێ له‌و ٢٤ ڕۆژه‌ پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتانی به‌ڕێزمی بكه‌م.
لێره‌دا تێكۆشاوم‌ كه‌ له‌ شیكردنه ڕامیاریه‌كانی كتێبه‌كه لابده‌م، ته‌نیا و ته‌نیا به‌رانبه‌ر به‌ قاره‌مانه‌تی ئه‌و گه‌له بوێره‌‌، به‌ تایبه‌تی به‌رانبه‌ر به‌ خۆینی پاكی خۆبه‌خته‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌‌‌ سه‌ری كڕنۆش بێنمه‌ خواره‌وه ‌و یادیان پیرۆزڕاگرم.

هه‌ر چه‌نده‌ی كه‌ ئه‌م نووسراوه‌ چۆڕێكه‌ له‌ ده‌ریای ئه‌و كاره‌ساته‌ به‌ڵام به‌ ئه‌ركی خۆم زانی كه‌ له‌ ساڵیادی ئه‌م به‌رخوه‌دانه‌ نووسراوه‌یك به‌ زمانی خۆبه‌خته‌كانی ئه‌ و شه‌ڕه‌ پێشكه‌شی هاووڵاتیانمی بكه‌م.هه‌ر بژی كورد وكوردستان.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …