سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

قەیرانی سەربەخۆیی: سۆمالێلاند و هەرێمی کوردستان/ د. سەردار عەزیز

سۆمالێلاندا بەشێکه له سۆمال، کە بە پێچەوانەی سۆماڵەوە، جێگایەکی سەقامگیرە و خاوەن دراوی خۆیەتی و له روی حکومدرایەوە زۆر لە بەشەکەی تری سۆماڵ سەقامگیرترە، له ساڵی ١٩٩١ەوە سەربەخۆیی خۆی جارداوە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ وڵاتێک دانی پیادا نەناوە.

خاڵی هاوبەش و جیاواز له نێوان سۆماڵیلاند و هەرێمدا
سۆماڵیلاندا بە پێچەوانەی هەرێمەوە له سەر دەریایە. هاومێژوون له گەڵ هەرێمدا که هەردوو کیانی پاش جەنگی ساردن، هەرچەندە ئەوان چارەکە سەدەیەکە سەربەخۆییان ڕاگەیاندوە، هەرێم هێشتا تازە باسی ئەکات. سۆمالێلاندا زۆر بەهێزترە له سۆماڵ، هەرێم هێزی لە بەرامبەر بەغدادا هەتابێت لاواز دەبێت. هەرچەندە ناوچەی نزیک تەنگەی باب المندب ستراتیژیە، بەڵام هێندەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ستراتیژی نیە، ئەمە دەبێت بە قازانج بۆ سۆمالیلاندا بشکێتەوە، چونکە ئەگەر ناوچەیەک ستراتیژیەتبونی لاوازبێت ئەوا جێگای بایەخ نابێت له ئاستی نێودەوڵەتیدا، بۆیە هێندە رێگرنابن له گۆڕانکاریەکان. بەڵام سۆمالیلاندا هێشتا دانپیانانی یەک وڵاتی لە دونیادا بە دەست نەهێناوه.

ئەمریکا شکستی هێنا له سۆماڵ و بە یەکجاری لێی کشایەوە، بەڵام ئەمریکا له عێراق نەکشاوەتەوە، هەرچەندە سەرکەوتونەبوە، بەڵام دەست بەرداری نەبوە.

خاڵێیکی هاوبەش له نێوان هەرێم و سۆمالیلاندا لە هەردولا کۆمپانیا نەوتیە جیهانیەکان بە دوای سامانی سروشتیدا دەگەڕێن و دەستیانکردوە بە دەرهێنان.
بۆچی سۆماڵیلاند دانی پیادانانرێت. هەمو بەهانەکان پوچن، بەوەی کە ناوچەکە ناسەقامگیر دەبێت و نابێت لەسەر بنەمای خێڵکی دابەش بکرێت.
ئەم نمونەیە دۆخی هەرێم زۆر ئاڵۆزدەکات لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.

خاڵێک هەیە کە جێگای سەرنجە. هێشتا رۆژئاواییەکان ئامادەنین که نەخشەکەی کە خۆیان کێشاویانە بۆ دونیا دەستکاری بکەن. بە مانایایەکی تر هێشتا خەڵکی رەسەنی شوێنەکان مافی ئەوەیان نیە، یان رێگەی ئەوەیان پێنادرێت کە نەخشەی خۆیان دابڕێژن. بە مانایەکی تر هێشتا کۆلۆنیالیزمی رۆژئاوایی ئامادەنیە دەستکاری داڕشتنەکەی خۆی بۆ دونیا بکات. چونکە وەها دەبینن ئەگەر بوبە هەرکە بۆخی ئەوا پشێوی زۆر زیاتر دروست دەبێت. چی ئەم دیدە ئۆریەنتالیزمە دەگۆڕێت. بەرژەوەندی و هاوسەنگی هێز و ئاسایش. بۆچی کۆسۆڤۆ و باشو سودان سەربەخۆ دەبن، بەڵام سۆماڵیلاند نا؟ ئەم پرسیارە دەبێت ئێمە بە دوای وەڵامەکانیدا بگەڕێین.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …