دوو لاوی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، بە 17 ساڵ زیندان حوکم دران.
بە پێی هەواڵەکان، دادگای ئینقلابی دوو لاوی شاری نەغەدە بە ناوکانی ” لوقمان بالەکی و ئیسلام مستەفاپوور” سزای 17 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاندون و دەوترێت کە ئەو دوو لاوە ساڵی رابردوو دەستگیر کراون و دواتر بە کەفالەت ئازاد کراون.
جێگەی ئاماژەیە کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە شەپۆلی دەستگیرکردنی لاوانی کوردستان دەستی پێکردوە و تلانیکەم 100 لاوی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر کراون و ساڵی رابردووش بە پێی هەواڵەکانی مافی مرۆڤ 734 هاووڵاتی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستگیر کراون.