دادگای باڵای وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بریایدا کە دو میلیار دۆلار بدات بەو کەس‌وکاری قوربانیانی ” ئەو تیرۆرەی کە رژیمی ئیسلامی ئێران سەرپەرەستی کردوە”.
ئاژانسى “رویترز” بڵاوی كرده‌وه، كه دادگاى باڵاى ئه‌مریكا رۆژی چوارشه‌ممه بڕیاری داوە کە بانكى ناوه‌ندى ئێران بڕی 2 ملیار دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو بداته (241) كه‌س له كه‌سوكارى قوربانیانی ئه‌ندامانى سپای ئه‌مریكا كه له “هێرشێكى تیرۆریستى، ساڵى 1983 له به‌یرووت، تیرۆر كران. ئه‌مه‌ش جگه له كه‌سوكارى قوربانیانی چه‌ند دۆسێیه‌كی دیكه‌ى تیرۆر كه دادگاكه په‌یوه‌ستیانی كردووه به ئێرانه‌وه.
جێگەی ئاماژەیە کە دادگا داوای بەرپرسانی رژیمی ئیسلامی ئێرانی بۆ پێداچوونەوە بەو حوکمە رەت کردوەتەوە و دادگا رژیمی ئیسلامی بەوە تۆمەتبار کردوە کە هاوکاری حیزب‌وڵڵای لوبنانی کردوە و ماوەی چەند ساڵە کەس‌وکارانی قوربانیان هەوڵیان داوە لە رێگەی دادگاوە لەو برەپارەی ئێران کە لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا بلوکە گیراوە، قەرەبوو وەربگرن.