سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

رۆژهەڵاتی کوردستان: مانگرتنی کۆڵبەران و کسابکاران لە دوو شاری بانە و سەردەشت بەردەوامە

مانگرتنی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لە شاری بانە پای نایە دووهەمین رۆژی خۆیەوە و هاوشاریانی بانە لە کردنەوەی دووکانەکان خۆیان بواردوە و مانگرتن لە شاری سەردەشتیش دەستی پێکرد.

 

بە پێی ئەو هەواڵەی بۆ زاگرۆس پۆست نێردراوە، دوای ئەوەی کاسبکاران و کۆڵبەرانی شاری بانە دەستیان دایە مانگرتن و درێژەدان بە داخستنی دووکانەکانیان، دووکاندارانی شاری سەردەشتیش بە هەمان شێوە و داخوازی دەستیان داوەتە مانگرتن و دوکانەکانیان داخستوە و دەڵێن تا بەرپرسان وڵاممان نەدەنەوە و سنوورەکان نەکرێتەوە، درێژە بە مانگرتن دەدەین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …