تەنیا لە یەک رۆژدا کوڕێکی گەنج و پیاوێکی بە تەمەن لە پارێزگای کرماشان خۆیان هەڵواسی و کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بە پێی ئەو هەواڵەی بۆ زاگرۆس پۆست نێردراوە رۆژی شەممە رێکەوتی 16/4/2016 جنازەی دوو کەس کە بە تەناف خۆیان هەلواسی و کۆتائیان بە ژیانی خۆیان هێنا.
یەکەمیان گەنجێکی تەمەن 23 ساڵە و لە نزیک ئاوایی “فولادی” شاری جوانرۆ خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و ئەوی دیکەش پیاوێکی بەساڵاچووی خەڵکی گوندی “جوجار”ی سەر بە شاری” سەلاسی باوەجانی”یە کە دوانێوەڕۆی دوێنێ خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
بە پێی ئامارەکان کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هۆکاری زۆربه‌ی خۆکوژیەکانه له رۆژهەڵاتی کوردستان و له چه‌ند ساڵێ ڕابردوودا ئەم دیاردە به شێوه‌ی به‌رچاو له ناو بنەماڵەدا په‌ره‌ی سه‌ندووه.
جێگەی ئاماژەیە، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان هیچ پلان‌و پرۆژه‌یه‌کیان بۆ لێکۆڵینه‌وه و هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی ئەم دیاردە نه‌خستووه‌ته ڕوو، بۆیه خۆکۆشتن وه‌ک قه‌یرانێکی جدی هه‌ڕه‌شه له ژیانی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات ده‌کات.