لە درێژەی رەشبگیریەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان سێ برا لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستگیر کران.
بە پێی هەواڵەکان رۆژی چورشەممەی رابردوو، رێکەوتی 25ی خاکەلێوە هێزەکانی ئیتلاعاتی رژیمی ئیسلامی ئێران هەلیانکوتاوەتە سەر ماڵی “حەیدەرزادە” و سێ برا بە ناوەکانی ” ئەفشیهن، سەعید وحامید حەیدەرزادەیان قولبەست کردوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
شایانی باسە لە کاتی دەستگیر کردنییاندا، کەوتوونەتە بەر ئازار و ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیتلاعاتی رژیم و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی ناوبراوان لەبەردەستتدا نییە.