دووکاندارانی شاری بانە بە هۆی بەستنی سنوورەکانەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە بەردەم فەرمانداری ئەو شارە کۆبوونەوە و مانگرتوان دەڵێن تا سێ رۆژی دیکە، چاوەڕێ وڵام دەبین، ئەگینا کاردانەوەی دیکەمان دەبێت.
بە پێی هەواڵەکان دووکاندارانی شاری بانە، لە،م کۆبوونەوەدا خوازیاری کرانەوەی سنوورەکانن و ناڕزایەتی خۆیان سەبارەت بە بەستنی سنوورە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەربری.
دواتر لەلایەن فەرماندارەوە چەن کەسکیان بانگ کرانە ناو فەرمانداریو بڕیار درا کە لە هەر پاساژ دوو کەس نوێنەر هەلبژێرن و ئەوانی دیکە برونەوە سەر کاروبارەکانیان و نوێنەرەکانیان تا سێ رۆژیتز بێ ئەوەی کۆبوونەوە رێبخەن بچن و وڵامی خۆیان وەربگرن.