چوار شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2023

رۆژهەڵاتی کوردستان: تەقینەوەی مین لاوێکی کردە قوربانی

تەقینەوەی مین لە ئاوایی “دووپلورە”ی شاری مەریوان بوە هۆی برینداربوونی لاوێکی 18 ساڵە.

بە پێی ئەو هەواڵەی بۆ زاگرۆس پۆست نێرداروە لاوێک بە ناوی “م.ر” خەڵکی ئاوایی “دووپلورە”ی شاری مەریوان ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە  26ی خاکەلێوە بەداخەوە بە هۆی تەقینەوەی مین پاێکی لە دەست دا.

 

جێگەی ئاماژەیە کە ئاماری تەقینەوەی مین لە ساڵانی رابردوو لە کوردستان کارەساتە و پارێزگای كرماشان بە ٩٩٣ حاڵەت كوژران زۆرترین پلەی گیان لەدەست دانی مینی هەیە و پارێزگاکانی كوردستان ٣٦٨ حاڵەت، ئیلام ٣٢٦ حاڵەت و ورمێ بە ٣٠٩ حاڵەت گیان لەدەست دان پلەكانی دووهەم، سێهەم و چوارەمیان هەیە و هەروەها دەوترێت كە زیاتر لە دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار هێكتار لە زەوی رۆژهەڵاتی كوردستان بە مین چێنراون و بە گشتی 42 هەزار میتری چوارگۆش لە خاكی ئێران مینڕێژ كراوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …