لە ئاوایی “دزلی” هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران دەستیان داوەتە رووخاندنی دوکانی کاسبکارانی ئەو ئاواییە.
بە پێی ئەو هەواڵەی بۆ زاگرۆس پۆست نێردراوە لە رۆژانی رابردوو هێزێکی سەر بە سپای پاسداران لە ئاوایی “دزلی” بە بێ ئەوەی کەس ئاگادار بکەنەوە دەستیان کردوە بە رووخان و تێکدانی دوکانی کاسبکاران.
جێگەی ئاماژەیە دەنگۆی کردنەوەی بازارێکی سنووری لە “ملەخۆرد”ی نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان، بوەتە هۆی ئەوەی کە ئەو ناوچە لە ژێر گوشارێکی ئەمنی زۆردا بێت و گوشارەکەش تەنها بۆ سەر کاسبکاران و کۆ”ڵبەرانی کوردە و لە رۆژانی رابردوو،لەو سنوورەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەیان ئەسپی کۆڵبەران کوژراون.