هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریە دەستی پێکرد و کورد ئەم هەڵبژاردنەی بایکوت کرد و ئەمریکاش دەڵێت: هەڵبژاردنێکی ناشەرعییە.
ئەمڕۆ رێکەوتی 13/4 لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بۆ هەڵبژاردنی 250 بەربژێری پەرلەمان، لە کۆی 3500 بەربژێر 300 بنکەی دەنگدان کراوەتەوە.
کورد ئەم هەڵبژاردنە بایکوت دەکات و وڵاتی ئەمریکاش بە هەڵبژاردنێکی ناشەرعی ناوی دەبات و هەروەها ئۆپۆزسیونی سوریەش بایکوتی دەکەن.
ئەو هەڵبژاردنە لەکاتێکدایە کە رووسیاو ئەمەریکا جۆرە لێک تێگیشنێکیان لەسەر کێشەی سوریە هەیە و ئێستا ئاگر بەستێکی لاواز لەو وڵاتە لە ئارادایە.