بێ‌کاری لە رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژلەگەڵرۆژ وهەژاری و ئالوودەبوون بە مادەسڕکەرەکان زیاتر دەبێت.
بە پێی هەواڵەکان رژیمی ئیسلامی ئێران چەندین کارگەی چکۆڵە و گەورەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان داخستوە و لەلاێکی دیکەوە مۆڵەتی کارگەکان نوێ ناکاتەوە و هەروەها بە هۆی قەیرانی نەبوونی سوبسید زۆربەی کارگەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان داخراون.
جێگەی ئاماژەیە کە تەنها لە ماوەی حەفتەی رابردوودا كارگه‌ی شه‌كری زه‌كه‌ریای له‌شاری سه‌قز، داخستوه و به‌هۆیه‌وه ٢٥٠ کرێکار بێكار بوون و له‌شاری سنه‌ش، كارگه‌یه‌كی خواردنه‌وه گازیه‌كان لەلایەن پەیوەندیدارەکانەوە داخراوه‌و به‌هۆیه‌وه زیاتر له ٥٠٠ کرێکار بێكار بوون.