ساڵی رابردوو لە شاری تاران لانیکەم 2000 کچ دەستگیر کراون کە دەوترێت لە ماڵەوە رایان کردوە و دەوترێت زیاتر لە 1400 ژن لە رێگەی تورە کۆمەڵایەتیەکانەوە کوتوونەتە داوەوە.
بە پێی راپۆرتی گۆڤاری “روژ”ی ئێران، ساڵی رابردوو لانیکەم 2000 ژن لە ماڵەوە رایان کردوە و روویان لە شاری تاران کردوە.
بە پێی ئامارەکان 10%ی ئەو ئافرەتانە تەمەنیان لە خوار 15 ساڵی و 50%یان تەمەنیان لە نێوان 16 بۆ 20 کەسی و 31% یان تەمەنیان لە نێوان 21 بۆ 25 ساڵی و 14% یشیان تەمەنیان لە نێوان 26 بۆ 30 ساڵدا بووە.
جێگەی ئاماژەیە کە دیاردەی هەژاری و پشتیوانینەکردنی حکومەتی رژیمی ئیسلامی ئێران بوونەتە هۆی ئەوەی کە رێژەی ئەو ژنانەی لە ماڵەوە رادەکەن رۆژلەگەڵرۆژ روویی لە زیاد بوونە وە 600 کەس لەو کچانە بە ئاشکرا وتوویانە بە هۆی دۆخی خراپی بنەماڵە و نەبوونی پێداویستی ناچار بوون ماڵەکانیان بە جێ بێڵن.