بەرپرسانی هێزی دەریایی ئەمریکا دەڵێن: کاروانێکی چەکو تەقەمەنی رژیمی ئیسلامی ئێران لە دەریای عەرەب کە بۆ حوسیەکان لە وڵاتی یەمەن دەچوو دەستی بەسەردا گیرا.
هێزی دەریایی ئەمریکا وتوویەتی کە ئەم کاروانە کە لە ناو پاپۆرێکی چکۆڵەدا شاردرابوەوە بریتیی بوون لە: 1500 کلاشینکۆف، 200 ئارپی جی، 21 بی کەی سی کە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 9ی خاکەلێوە دەستی بەسەردا گیرا.
جێگەی ئاماژەیە کە حوسیەکان لە ساڵی 2014ەوە شاری “سەنعا” پێتەختی وڵاتی یەمنیان داگیر کردوە و لەگەڵ هێزەکانی “مەنسوور هادی” سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە و هاوپەیمانەکانیان بە رێبەری عەرەبستان شەڕ دەکەن و رژیمی ئیسلامی ئێرانیش پشتیوانی لە حوسیەکانی وڵاتی یەمەن دەکات کە شێعەن.