“ئێران دەیەوێت دەست بەسەر شنگال و موسڵدا بگرێت”

ماڵپەڕێكی ئیسرائیلی رایدەگەیەنێت ئێران دەیەوێ بەمەبەستی لاوازکردنی ھەرێمی کوردستان، دەست بەسەر موسڵ و چیای شنگالدا بگرێت.

ڕاچێل ئەڤراھام، لە ڕاپۆرتەکەیدا لە زاری سەرچاوەکانی جیروسەلام ئۆنلاین لە ناو عێراقەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە “چیای شنگال زۆر گرنگە بۆ ئێران و حکومەتە بریکارەکەی لە عێراق، شوێنێکی لەبارە بۆ کشتوکاڵ و لەوێوە دەتوانێت زاڵ بێت بەسەر زۆربەی بەشەکانی ڕووباری دیجلە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: ئێستا، بەشی زۆری ناوچەی چیای شنگال لە ژێر دەستی پێشمەرگەی کوردستاندایە کە مەسعود بارزانی فەرماندەییان دەکات و لەگەڵ ڕۆژئاوادا دۆستە. سەرچاوەکە ھۆشداری دا ئەگەر ئێران زاڵ بێت بەسەر چیاکەدا، ناوچەکە بە سووریاوە دەبەستنەوە و ئێران دەتوانێت لەوێوە بە ناردنی چەک و ھاوکاری دارایی، یارمەتیی بەشار ئەسەد، بدات. ئەوەش کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر ئیسرائیل و ئۆپۆزسیۆنی سووریای ئازاد. بەڵام ئەگەر پێشمەرگە کۆنترۆڵی چیاکەی لەدەستدا بمێنێتەوە، ئەوکات ئیسرائیل پارێزراو دەمێنێتەوە.

لە بەردەوامیی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە حکومەتی ناوەندیی بەغدا مووچە دەداتە پەکەکە، بەڵام بە پێشمەرگەی نادات. هەروەها نیازی حکومەتی ناوەندیی ئاشکرا کردووە کە دەیەوێ پێشمەرگە کۆنترۆڵی ناوچەکە لەدەست بدات. دەشنووسێت: “ئێران زۆر بە جیددی دژی سەربەخۆیی کوردستان کار دەکات و هەوڵی لاوازکردنی ئابووریی ناوچەکە دەدات، ئەویش بە ڕاکێشانی سەرمایەگوزارانی ناوخۆ بۆ ئێران. هەروەها پاڵپشتی لە کاری میدیایی دژە بارزانی و کوردستان دەکات”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …