بە هۆی کەوتنە خوارەوەی ماشینەکەیان بۆ ناو بەنداوی زرێبار دایکێک و منداڵەکەی خنکان.
بە پێی هەواڵەکان رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 8 ی خاکەلێوەی ساڵی 1395ی هەتاوی دایکێک و منداڵێک بە هۆی کەوتنە خوارەوەی ماشینەکەیان بۆ ناو بەنداوی گۆلی زرێبار گیانیان لە دەستدا.
لەلایکی دیکەشەوە رۆژی شەممە 7ی خاکەلێوەی ساڵی 1395ی هەتاوی بنەماڵەیەک لە حاڵێکدا دوو منداڵەکەیان لە ناو ماشینی جۆری پراید لە پال چومی سیروان بە جێهێشتبوو، لەپڕ ماشینەکە کەوتە ناو چومی سیروان و لە ئاکامدا دارێک بەر ماشینەکە دەگرێت و لاوێک بە ناوی “سەیوان موقەدەم” 30 ساڵە کە ئاگای لە رووداوەکە دەبێت بە خێرایی دەچێتە ناو ئاوەکەو ئەو دوو منداڵە رزگار دەکات.
جێگەی ئاماژەیە کە ئەم رووداوانە بە هۆی ئەو باران و لافاوەی کە ماوەێکە رۆژهەڵاتی کوردستانی بە گشتی گرتوەتەوە و بەتایبەتی چومی سیروان و “کێڵین”ەوە روویداوە و هەروەها رۆژی رابردوو جادەی سەرەکی بانە سەقز بە هۆی هەستانی لافاوە بەسترابوو.