بەشار ئەسە دەڵێت: فیدراڵیەتی کوردستانی رۆژئاوا، خەونە وهیج بەهایەکی نییە.
“بەشار ئەسەد” لەبەردەم ژمارەیەك بەشداربوانی دیداری “گردبونەوەی عەرەبیو ئیسلامی بۆ پاڵپشتی بژاردەی بەرگری” وتی بەشار ئەسە دەڵێت: فیدراڵیەتی کوردستانی رۆژئاوا، خەونە وهیج بەهایەکی نییە و بەرگری لە دنکە خۆلێکی خاکی سوریە دەکەین ئەوە مولکی گەلی سوریەیە .
لە بەشێکی دیکە وتەکانیدا دەڵێت: دوای شكستی دەرەكی كە سوریەی كردەوەتە ئامانج، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا و هاوپەیمانەكانی دەیانەوێت پرسی كورد وەک کارتێکی گۆشار بۆ سەر ئێمە بەكاربێنن. بەلام سەرناكەون”، ئاماژەی بەوەشكردوە” ئەو ناوچەیەی كە فیدراڵیەتی تێدا راگەیەندراوە، ژمارەی هاوڵاتیانی كورد تەنها 23%ە.
جێگەی ئاماژەیە تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانی کور لە رۆژئاوای کوردستان کاردانەوەیان نەبوە بەرانبەر بەم وتانەی “بەشار ئەسەد” و هیچ راگەیندراوێکی سەر بە “یەپەگە و یە پە ژە” باسی ئەم پرسەی نەکردوە.