لەلایەن کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی شاری سەقز، شانۆ “باوکم” لە پارکی مەولەوی کورد بەرێوە چوو.
بە پێی هەواڵەکان شانۆی “باوکم” لەلایەن خەڵکەوە پێشوازی باسی لێکراوە و ئەو شانۆیە، شانۆیەکی کۆمەڵایەتییە و روانگەی رخنەیی هەیە بۆ کێشەکانی کۆمەڵگایە و ئەم شانۆیە بەرهەمی شانۆکارانی گرۆپی “زریان”ی شاری سەقز و بریارە تا 12ی ئەم مانگە لە پێشکەشکردنی بەرنامەکەیان بەردەوام بن و یاریکەرانی ئەم گرۆپە بریتین لە:
سەعادەت حسەینی، فەوزیە پەهلەوانی، شاهۆ یارئەحمەدی، نەوید ئەرغەوانی و سەلاحەدین شارعی.
جێگەی ئاماژەیە کە شاری سەقز خاوەنی 9 گرۆپی شانۆئییە کە لە بواری شانۆدا چالاکن و ئەم نەورۆزە لە شاری سەقز چەن شانۆ بەرێوە چوو.