پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

تورکیە: پۆلیس هێرش دەکاتە سەر دەمیرتاش

پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیە لە پارێزگای شێرناخ هێرش دەکاتە سەر “دەمیرتاش” کە بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ئەو شارە سەردانی شاری شێرناخۆی کردبوو.

سڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ بۆ ئاگاداربوون له‌ بارودۆخی شاری جه‌زیره‌ و پارێزگای شێڕناخ به‌گشتی سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كردبوو، به‌ڵام له‌كاتی سه‌ردانیدا بۆ یه‌كێك له‌ ناوچه‌كانی شاری شێڕناخ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ هێرش دەکرێتە سەری و هەولیاندا کە رێگری لێبکەن لە سەردانی ناوچەکە و بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیەکان.

جێگەی ئاماژەیە کە بە هۆی زۆری ئاپۆرای خەڵک پۆلیس نەیتوانی بەر بە سەردانەکەی “دەمیرتاش بگرێت و دوای ماوەیەکی کورت “دەمیرتاش” ناوچەکەی بەجێهێشتوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …