هێرشی سپات تورک بۆ سەر شار و شارۆچکەکانی باکووری کوردستان بەردەوامە و “یەپەسە”ش رایدەگەێنێت کە لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا چەندین سەرباز و پۆلیسی تورکیان کوشتوە.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی دیجلە، لە شاری شرناخ، شەڕ لە نێوان یەکینەکانی پاراستنی سڤیل “یەپەسە” و هێزە ئەمنیەکانی تورک بەردەوامە و تۆپبخانە و فرۆکەکانی سپای تورک کە شارەکەیان گەمارۆ داوە، پێنج گەرەکی ئەو شارەیان گەمارۆ داوە.
جێگەی ئاماژەی کە شەڕ لە شار و ناوچەکانی ” شرناخ، گەڤەر، نسیبین و … بەردەوامە و بە سەدان هەزار هاووڵاتی کورد لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بون.