هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە کاتی بەرێوەبردنی رێورەسمی نەورۆز لە رۆژهەڵاتی کوردستان، 20 کەس دەستگیر دەکەن.
بە پێی ئەو هەواڵەی بۆ زاگرۆس پۆست نێردراوە، ئەندامانی بنەماڵەی “فەرهاد وەکیلی” زیندانی سیاسی کە ساڵی 1389ی هەتاوی ئێعدام کرا بە ناوەکانی شەهلا، جەهانگیر، موختار و جەهانبەخش وەکیلی ڕۆژی شەممە، ٢٩ی ڕەشەمەی دەستگیر دەکەن.
هەروەها بە پێی هەواڵەکان لانیکەم 20 هاووڵاتی کورد لە کاتی بەرێوەبردنی رێورەسمی نەورۆز لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کراون. کە ناوی برێکیان بریتییە لە: کامیل فەقێ ئەحمەدی، ڕێبوار پژگوڵ، فەخرەدین ئەحمەدی، سلێمان کەریمی.
جێگەی ئاماژەیە کە بە پێی ئامارە نارەسمیەکان ژمارەی دەستگیرکردنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە 40 رۆژی رابردوو لانیکەم دەگاتە 94 کەس.