رۆژی سێشەممە رێکەوتی 15/3/2016 کچێکی خەڵکی شاری مهاباد بە ناوی “تارا عەزیزپوور” بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا.
“تارا عەزیزپوور” تەمەن 22 ساڵە و کارمەندی یەکێک لە بانکەکانی شاری مهاباد بووە.
جێگەی ئاماژەیە کە خۆکوژیی لە ناو لاوانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە حاڵی پەرەسەندندایە و لە رۆژانی رابردووش لە شاری سەقز دوو هاووڵاتی دەستیان داوەتە خۆکوژیی و هەروەها شارەکانی مەریوان، سنە و سەقز، زۆرترین ڕێژەی خۆکوژیی کەسانی خوار تەمەن 25 ساڵانیان تێدا ڕوو دەدات.