جەمیل بایک” هاوسەرۆکی “کەجەکە” دەڵێت چێتر دەستەوەستان ناوەستین و ئەردۆغان وپارتی داد و گەشەپێدان وەلا دەنین.
لە دیدارێکدا، “جەمیل بایک” هاوسەرۆکی کەجەکە رایگەیاند: خەباتی ئەم قۆناغەمان، خەباتی مان و نەمانە، لەمەودوا کار دەکەین بۆ لەناوبردن و وەلانانی “ئەردۆغان” و ئاکەپەیە.
بایك وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان به‌سه‌ر ئێمه‌دا سه‌ركه‌وێت، ئەوا ئەو کەسەی باس له دیموكراسییه‌ت بكات له‌ناوده‌بردرێت، تەنها ئاسته‌نگ و بەردی به‌ر رێگای ئه‌ردۆغان ئێمه‌ین، بۆیه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی له ناوبردنمان ده‌دات و ئێمه‌ش تاوەکو له‌ناوبردنی ئه‌ردۆغان ناوه‌ستین، چونكه دڵنیاین دوای له‌ناوبردنی ئه‌ردۆغان، دیموكراسی بۆ توركیا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
لە درێژەدا وتیشی: توركه‌كان له رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانه‌وه ماڵ و حاڵی كوردیان وێران و تاڵان كرد، بۆیه كورد هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له‌ناخه‌وه تووندوتۆڵتر بووه. گه‌ریلاش به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی داوه. له‌مه‌ودوا قۆناخێكی نوێی به‌رخودان ده‌ستپێده‌كات.