بە پێی هەواڵەکانوەزارەتی دادی تورکیە 395 کەس بە تۆمەتی بەرگریکردن لە کورد و هاوکاریکردنی تیرۆریزم دادگایی دەکات.
جێگەی ئاماژەیە کە ماوەیەک پێش ئێستا ژمارەیەک خوێندکار و رووناکبیر و مامۆستای زانکۆ و هەروەها چالاکانی مەدەنی لە بەیاننامەێکدا بە ناونیشانی ” ئێمە بە شداری ئەم تاوانە ناکەین” هەلوێستی خۆیان دژی بەرنامەکانی ئەردۆغان سەبارەت بە هێرشکردنە سەر کوردستان دەربری و دوای ئەوە “ئەردۆغان” دەستووری بە وەزارەتی دادی ئەو وڵاتە دا کە ئەو کەسانە بە تۆمەتی بەرگیرکردن لە کورد و تیرۆریزم دادگایی بکرێن و بدرێنە دادگا.