هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

سەقز: ناڕوونی چارەنووسی 6 چالاکی مەدەنی دەستگیرکراو

سەرەڕای تێپەرینی 24 رۆژ بەسەر دەستگیرکردنی 16کەس لە چالاکانی مەدەنی شاری سەقز تا ئێستاش چارەنووسی 6 کەسیان نادیارە.

 

ئەم 6 کەسە وێرای 10 کەسی دیکە لە رۆژی 25 رێبەندان لە گەرەکی شاناز لە ماڵی نادر مەجیدیان دەستگیر کران و بە پێی هەواڵەکان رۆژی شەممەش 15ی رەشەممە کەسێکی دیکەش بە ناوی رەزا مەجیدیان دەستگیر کرا.

 

ناوی ئەو 6 کەسە بریتییە لە: فاتێح دەونداری، فەرشاد دارایی، نادر مەجیدیان، بێهرووز ڕیشەساحیب، وەفا فیرووزە و دلێر شەمسی.

 

بە پێی هەواڵی کانوونی پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤی کوردستان  تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی ئەم گیراوانە لە بەر دەستدا نییە و هەروەها بنەماڵەی ناوبراوان دەڵێن:   تا ئێستا ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز هیچ زانیارییەكی ڕوون‌ و ئاشكرای لە پێوەندی لەگەڵ هۆكاری دەستگیر کران و چاورەنووسی رۆڵەکانمان پێنەدراوەتەوە و تەنانەت شوێنی گیرانیشیان روون نییە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …