دوای ئەوەی لە رۆژانی رابردوو، لە ناوچە جیاجیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هێزەکانی رژیمی ئیسلامی تەقە لە کاسبکارا و کۆڵبەرانی کورد دەکەن، کۆمەڵیک لە چالاکانی مەدەنی شاری مەریوان بە کۆکردنەوەی ئیمزا ناڕزایەتی خۆیان سەبارەت بە کوشتنی سیسماتیکی کۆڵبەرانی کورد دەدەبرن.
بە پێی هەواڵەکان ، رۆژی شەممە رێکەوتی 22ی ڕەشەممە کۆمەڵیک لە چالاکانی مەدەنی شاری مەریوان بە کۆکردنەوەی ئیمزا ناڕزایەتی خۆیان سەبارەت بە کوشتنی سیسماتیکی کۆڵبەرانی کورد دەدەبرن و هاوکات اویان بە جێگری سیاسی فەرماندار و بەرپرسی هێزی ئینتزامی رژیم لە شاری مەریوان کەوت و ناڕزایەتی خۆیان سەبارەت بە کوشتنی سیستماتیکی کۆڵبەر و کاسبکارانی کورد دەربری.