نوێنەری وڵایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەڵێت: لە کۆبوونەوەی داهاتوو کە بریارە رۆژی دووشەممە پێک بێت، پرسی تاقیکردنەوەی مووشەکیی ئێران فرخەینە بەرباس و توێژینەوە.
“سامانتا پاوەر” نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: پرسی تاقیکردنەوەی مووشەکی رژیمی ئیسلامی ئێران کە زۆر پڕ مەترسین لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی ئاسایش کە لەسەر داخوازیی ئەمەریکا رێک دەخرێت، دەخەینە بەرباس و لەم بارەوە پێکەوە راوێژ دەکەین.
“سامانتا پاوەر” ئاماژەی بەوەش کردووە “ئەم تاقیکردنەوە مووشەکییانەی رژیمی ئیسلامی ئەوە دەردەخەن کە هاوکاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە سەرانسەری جیهان، بۆ بەرتەسک و لاوازکردنی بەرنامەی موشەکیی ئێران پێویستە.
لەلاێکی دیکەوە بەرپرسانی سەربازیی ئەمەریکا چەندین جار جەختیان لەسەر ئەوەی کردوەتەوە کە مووشەکە نوێیەکانی ئێران بۆ لە ناوبردنی ئیسرائیل بەرهەم هێنراون، بۆیە ئێمە ئەم هەڕەشە راشکاوانەی ئەندامێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێک لە نزیکترین هاوپەیمانەکانمان ئیدانە دەکەین.”
جێگەی ئاماژەیە کە حەفتەی رابردوو رژیمی ئیسلامی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدا، چەند مووشەکی باسلتیکی تاقی کردەوەتەوە کە ئەم وتانەی دوای ئەوە هاتوە و ئەم ئۆپەراسیۆنەش لەلایەن سپای پاسدارانەوە جێبەجێ کراوە.