پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

ئێران بە پێدانی 10 ملیار دۆلار غەرامە بە قوربانیانی 11 سێپتمبەر مەحكوم كرا

دادگایەك لە نیویۆرك بڕیاریدا كە ئێران دەبێت بە بنەماڵەی قوربانیانی هێرشەكانی 11ی سێپتمبەر بڕی 10 ملیار‌و 500 ملیۆن دۆلار غەرامە بدات.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی بلومبێرگ، دادوەری دادگایەك لە نیویۆركی ئەمریكا حوكمیدا كە حكومەتی تاران بڕی 10 ملیار‌و 500 ملیۆن دۆلار غەرامە بە بنەماڵەی قوربانیانی هێرشەكانی 11 سێپتمبەر‌و كۆمیانیاكانی بیمەی ئەمریكا بدات.

بەپێی بڕیاری دادوەر، ئێران نەیتوانیوە ئەستۆپاكی خۆی لە پشتیوانیكردنی تیرۆریستەكانی هێرشی 11 سێپتمبەر نیشاندات كە سێ هەزار كەس تێیدا كوژران‌و تاوانبارە بەوەی كە ئێران پشتیوانی تیرۆریستەكانی كردوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …