هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

روونكردنەوەی بنەماڵەی “ئاشنا” لەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵێك

بنەماڵەی “جەلیل ئاشنا” لە روونكردنەوەیەكدا رەتیدەكەنەوە كە كوڕەكەیان سەر بە رژیمی كۆماری ئیسلامی بێت‌و رایدەگەیەنن كە بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە.

لەو روونكردنەوەیەدا كە وێنەیەكی بۆ زاگرۆس پۆست نێردراوە هاتوە: ئەوەی خەمی ئێمەی قوڵتر کرد،ئەوەیە هەندێ ماڵپەر و لایەن و کەس ،زۆر نابەرپرسانە و درۆزنانە بۆ کەڵک وەرگرتنی بەرژەوەندییەکی کاتی و چکۆڵە و بێ سەمەر ،کایەیان بە کەرامەت و کەسایەتی جەلیل کرد کە گۆیا سەر بە رژیم بووە و دەبێ کوژرابێ.

ئێمە وەك ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست كە یەكێك لەو ماڵپەڕانە بووین ئەو هەواڵەمان بڵاوكردەوە داوای لێبوردن لە كەسوكار‌و بنەماڵەی “ئاشنا” دەكەین بەهۆی ئەو هەڵەی بەسەرماندا تێپەڕی‌و هەواڵمان لەسەرچاوەی نا فەرمی وەرگرت.

دەقی روونكردنەوەی بنەماڵەی جەلیل ئاشنا:

روونکردنەوەیەکی کورت بۆ ڕای گشتی
بەداخێکی گرانەوە چەند رۆژ لەمەوە بەر برای ئازیزم جلیل ێ‌شنا بە هۆی رووداوی دڵتەزێنی تەسادوفی ماتۆر گیانی لە دەست دا و خەمێکی گەورەی خستە سەر بنەماڵەکەمان.زۆربەی خەڵکی بۆکان بنەماڵەی جەلیل و خودی جەلیل دەناسن.ئەوەی خەمی ئێمەی قوڵتر کرد،ئەوەیە هەندێ ماڵپەر و لایەن و کەس ،زۆر نابەرپرسانە و درۆزنانە بۆ کەڵک وەرگرتنی بەرژەوەندییەکی کاتی و چکۆڵە و بێ سەمەر ،کایەیان بە کەرامەت و کەسایەتی جەلیل کرد کە گۆیا سەر بە رژیم بووە و دەبێ کوژرابێ.ئەم هەواڵە سەرتاپا درۆ و بێ بنەمایە.جەلیل هیچ کات سەری بۆ رژیم شۆر نەکردووە و بە رووداویی تەسادوف گیانی لە دەست داوە.ئێمە بە پێویستی دەزانین کە ئەم کەس و لایەن و ماڵپەڕانە داوای لێبووردن بکەن و خەڵک نەکەنە قوربانی بەرژەوەندیی خۆیان و کەسایەتی خەڵکیان بۆ گرنگ بێ.
لە لایەن بنەماڵەی داغداریی ئاشنا و خزم و دوستانی ئەم بنەمالەیەوە.
۸/۳/۲٠۱٦

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …