شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

هەرێمی کوردستان داوای هاوکاری بەپەلە لە ئێران دەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای هاوکاری دارایی بەپەلەی لە ئێران کردووە لەبەرامبەردا ئێران ئامادەیی هاوکاری دەربڕیوە بەڵام داوای پشکی کردووە لە سەرچاوەی زۆر و زەبەندی وەزەی هەرێمی کوردستان.

نازم دەباخ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند کە حکومەتی هەرێم داوای هاوکاری دارایی کردووە لە ئێران.

دەباخ وتی، “لە ڕێگەی کەناڵەکانمان و لەکاتی دانیشتنە تایبەتەکانمان ئەو پەیامەی کە خەڵکی هەرێمی کوردستان هەیەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، وە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کە ڕایگەیاندووە لە قەیراندایە و پێویستی بە کۆمەك و هاوکاریە، گەیاندومانە.”

دەباخ بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی خۆی نیشاندا بە دابینکردنی بڕێکی زۆر قەرز لەڕێگەی کۆمپانیا ئێرانیەکان کە کاردەکەن لە هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر ئەوەی هەرێم قەرزەکان بداتەوە لەڕێگەی سەرچاوەی نەوت.”

بەگوێرەی دەباخ ئەم پێشنیارەی ئێران لەکاتی سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو لە کاتی کۆنفرانسی ئاسایشی میۆنخ خرایە ڕوو.

دەباخ ڕایگەیاند کە هەردوولا ڕێککەوتن کە لە داهاتوودا وردەکاریەکانی پێشنیارەکە لە کۆبونەوەیەکی تر لە هەولێر تاووتوێ بکەن.

ئەندامێکی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران کە نەیویست ناوی بهێندرێت بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “بەگوێرەی پێشنیارەکە حکومەتی ئێران ڕەزامەند بووە لەیەکەم هەنگاودا بڕی 50 ملیۆن دۆلار بەشێوەی قەرزی بچووك بداتە حکومەتی هەرێم لەبەرامبەر ئەوەی حکومەتی هەرێم کاری هاوبەش لەگەڵ ئێران بکات لەبواری سەرچاوەکانی نەوت و پاڵاوگە.”

بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەسەرەتای ئەم ساڵ هەنگاوێکی هاوشێوەیان نا لە کاتی سەردانێکی فەرمیان بۆ واشنگتۆن کاتێك داوای هاوکاری دارایی بەپەلەیان کرد لە حکومەتی ئەمریکا. بەرپرسانی هەرێم لە کاتی سەردانەکەیان هۆشداری ئەوەیان دا کە قەیرانی دارایی ڕەنگە کاربکاتە سەر ورەی هێزی پێشمەرگە کە ڕوبەڕووی گروپی داعش دەبێتەوە سەرەڕای ئەوەی چەند مانگێکە موچەی وەرنەگرتووە.

بەگوێرەی سایتی فۆڕن پۆڵەسی، حکومەتی ئەمریکا هۆشداری بەرپرسانی کوردی بە گرنگی وەرگرتووە و ئامادەیی دەربڕیوە لەسەر پێدانی بڕی 50 ملیۆن دۆلار بە هێزی پێشمەرگە بۆ هەر مانگێك.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …