سالار ڕەحمان پەنا،كۆڕی مەحەمەد ساڵح لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئیسلامییەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بە پێی هەواڵەکان سەرلەبەیانی رۆژی شەممە رێکەوتی 15ی رەشەممە هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان لاوێکی کوردیان بە ناوی سالار ڕەحمان پەنا،كۆڕی مەحەمەد ساڵح دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازتوەتەوە.
جێگەی ئاماژەیە کە سەرەڕای ئەوەی بنەماڵەی ناوبراو چەندین جار سەردانی ناوەندەكانی قەزایی و ئەمنیان كردوە بەڵام هێشتاكە هۆكاری دەستگیرکردنی ڕوون نەكردوەتەوە.