بە دەیان دوکاندا سەبارەت بە بەستنی ڕێڕەوی سنووریی شاری پیرانشار کە نزیک بە ٤ مانگە داخراوە لە بەردەم فەرمانداری ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕزایەتیان ئەنجامدا.
بە پێی هەواڵەکان دەیان کەس کە زۆربەی دووکاندار بوون، لە بەردەم فەرمانداریی پیرانشاردا سەبارەت بە داخرانی ئەو ڕێڕەوە کە بووەتە هۆی بەجێمانی سەدان تەن شتومەکی بازرگانەکان لەودیو سنوورەوە کە ئەگەری لەناوچوونی یەکجارەکی ئەو کاڵایانە لەئارادایە کۆبوونەوە و مانگرتنیان ئەمجامدا.