دادگای ئینقلابی رژیمی ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان 3 ساڵ زیندانی بەسەر دوو خوێندکاری کورددا سەپاند.
بە پێی هەواڵەکان، دادگای ئیقلابی شاری “ورمێ” دوو خوێندکاری کوردی بە ناوەکانی “قادر عه‌بدوڵڵازاده و محه‌ممه‌د ڕه‌زمئاوه‌ر” بە تۆمەتی هەواڵدان دژی ئاسایشی رژیمی ئیسلامی ئێران بە 3ساڵ زیندان حوکم دا.
“محەمەد رەزمئاوەر” پاییزی رابردوو لەگەڵ 16 کەسی دیکە بە هۆی پشتیوانیکردن لە کۆبانی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمەوە دەستگیر کرا و دوای چەن رۆژ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا و دوای ئەوە بە ساڵێک زیندان حوکم درا کە لەلایەن دادگای پێداچوونه‌وە ئەو حوکمە وه‌ك خۆی پەسەند كراوەتەه‌وه و دوای ئەوە ناوبراو دەستگیر و بۆ کێشانی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە.
قادر عەبدوڵڵازادەش لە سەرەتای پاییزی ئەمساڵ دەستگیر و پاشان دوای مانگێک را‌گرتن لە ئیتلاعاتی ورمێ 2 ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێندرا.
جێگەی ئاماژەیە کە ئه‌م دوو به‌ندكراوه سیاسییه ئێستا له‌سه‌ر بڕیاری كاربه‌ده‌ستانی زیندان له به‌ندی تاوانابرانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و قاتڵه‌كان ڕاگیراون و سه‌ره‌ڕای داواكاریی ئه‌م دوو زیندانییه بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ به‌ندی 12، كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار تا ئێستاش وه‌ڵامی داواکاری ئه‌م دوو به‌ندكراوه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.