دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجومەنی هاوکاری وڵاتانی کەنداوەوە “حزبوڵڵای لوبنان” خرایە لیستی تیرۆرەوە، ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە رێکخراوەکانی نزیک لە رژیمی ئیسلامیش بخرێنە ناو لیستی رەشی تیرۆرەوە.
بە پێی هەواڵی سپای پاسدارانی رژیمی ئیسلامی دژی ئەم بریارە هەڵوێستی گرتوە و دەڵێت: لەوانەیە ئەو ئەنجومەنە رێکخراوەکانی ” بەدر، حزبوڵڵای عێراق و سەرایا ئیسلامی و هەروەها گروپی سەدریش بخاتە ناو ئەو لیستەوە.
بە پێی زانیاریەکان هەموو ئەو رێکخراوانەی سەر بە حەشدی شەعبی نزیک بە رژیمی ئیسلامین و لەلایەن ئەو رژیمەوە پالپشتی لوجستیکی و … دەکرێن.
جێگەی ئاماژەیە کە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتیش حزبوڵڵای لوبنان وەک هێزێکی توندئاژو و سەر بە رژیمی ئیسلامی ئێران دەناسن و بە سەرجاوەی ئاژاوەی ناوچەکەی دەزانن .