هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

ده‌میرتاش بۆ ئه‌فكان ئالا: په‌نجه‌ت رامه‌وه‌شێنه‌، ئێمە ناترسین

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش لە وڵامی هەرەشەی ‌وه‌زیری ناو‌خۆی توركیە ده‌ڵێت: په‌نجه‌ت رامه‌وه‌شێنه‌و سنوورت مه‌به‌زێنه‌. هه‌ست نه‌كه‌یت له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانت ده‌ترسین و سڵ ده‌كه‌ینه‌وه‌، زۆر هه‌ڵه‌یت.

 

رۆژی چوارشەممە 2-3-2016، ئه‌فكان ئالا، وه‌زیری ناو‌خۆی توركیە له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بە پەنجە هەرەشە دەهات و دەڵێت: ئه‌و هه‌وڵه‌ی ده‌میرتاش ده‌یدات چه‌واشه‌كاری و گێره‌شێوێنییه‌ و  باجێكی قوڕسی ئه‌م كارانه‌ی ده‌دات.

 

لە وڵامدا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش وتی: په‌نجه‌ت رامه‌وه‌شێنه‌و سنوورت مه‌به‌زێنه‌. هه‌ست نه‌كه‌یت له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانت ده‌ترسین و سڵده‌كه‌ینه‌وه‌، زۆر هه‌ڵه‌یت.

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی “HDP” له‌ میتینگێكی جه‌ماوه‌ری له‌ شاری مێردین، گه‌لی كورد و سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كورد و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بانگهێشت كرد ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری فراوان بكه‌ن بۆ شكاندنی ئابڵوقه‌ی سه‌ربازیی له‌سه‌ر شارۆچكه‌ی سوور-ی ئامه‌د و رزگاركردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ كۆمه‌ڵكوژی.

به‌هۆیه‌وه‌ داواكاری گشتیی داوای له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرد ده‌میرتاش بانگ بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌هۆی هه‌وڵی شكاندنی شه‌كۆی ده‌وڵه‌ت و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕی له‌ ناوچه‌كه‌دا.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ والی شرناخ فه‌رمانی داخستنی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی شارۆچكه‌كه‌ داو و داوای له‌ یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كان كرد ئارامی و سه‌قامگیری بپارێزن و رێگه‌ به‌ كاری تێكده‌ری و ئاژاوه‌گێڕی نه‌ده‌ن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …