پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

ئه‌نجوومه‌نی هاوكاریی كه‌نداو: حزبولڵا لوبنان تیرۆریسته‌

وڵاتانی ئەنجۆمەنی هاوکاریو کەنداو حزبوڵڵای لوبنانی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند.

وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی هاوكاریی كه‌نداو بڕیاریاندا حزبولڵای لوبنانی به‌ هه‌موو سه‌ركرده‌ و رێكخستنه‌كانییه‌وه‌ وەک رێكخراوێكی تیرۆریستی ناساند.

 

“عەبدوللەتیف بن راشد ئەلزیانی” سکرتێری گشتی هاوکاری کەنداوی فارس وتی: هوکاری ناساندنی حزب‌وڵڵای لوبنان وەکوو هێزێکی تیرۆریستی گەراندەوە بۆ ئەوەی کە ئەو هێزە بەردەوامە لە بە بەردەوامە لە  قاچاغبردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان و نانه‌وه‌ی ئاژاوە و هاندانی پشێویی و توندوتیژیی و چه‌كداركردنی گه‌نجانی كه‌نداو بۆ كاری تیرۆریستیی.

 

ناوبراو هەروەها وتیشی: کردەوەکانی حزب‌وڵڵا دەبنە مایەی هەرەشە بۆ سەر ئاسایشی گشتی نەتەوەی عەرەب و لە بەر بەردەوامبونی ئەو رێکخراوە، وڵاتانی ئەنجۆمەنی هاوکاری کەنداو حزب‌وڵڵایان وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندوە و دەناسن.

 

جەختیشی کردەوە کە بۆ جێبەجێکردنی بریارەکانیان سەبارەت بە حزبوڵڵای لوبنان، وڵاتانی کەنداو هەموو رێکارێکی نێودەوڵەتی و ناوچەیی دەگرنە بەر و دەبنە بەربەست بۆ ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە.

 

جێگەی ئاماژەیە کە “عەرەبستانی سعودی، کوەیت، عەمان، بەحرەین، قەتەر و ئەمارەت”ئەندامی هاوکاری کەنداون و ئەم کردەوە دوای ئەوە هات کە “عەرەبستانی سعودی” یارمەتی 4 میلیارد دۆلاری خۆی بۆ ئەرتەشی لوبنان راگرت و داوایان لە شارۆمەندانی خۆیان کردوە کە لوبنان بە جێ بێڵن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …