وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هوشداری دەداتە هاووڵاتیانی خۆیی لە عێراق و داوای لێکردون لە ئەگەر رووخانی بەنداوی موسل ئامادە بن بۆ جێهێشتنی عێراق.
لە نامەیەکی ئاسایشی ئەمریکادا هاتوە کە شاری موسڵ دوای رووخانی بەنداوی ئەو شارە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بە بەرزی 70 میتر دەکەوێتە ژێر ئاو و بەغداد بە بەرزی 10 میتر دەکەوێتە ژێر ئاو و هەروەها شارەکانی “سامەرا و تکریتیش دەکەونە ژێر ئاو.
جێگەی ئاماژەیە ئەو نامەی ئاسایشی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هیچ وادەێکیان بۆ رووخانی بەنداوەکە دیاری نەکردوە.
بەنداوی موسڵ گەورەترین بەنداوە لە عێراقدا کە ئاو و وزە بۆ 2 ملیۆن کەس دابیندەکات. ئەو بەنداوە لە ساڵی 1983 لەلایەن دوو كۆمپانیای بیانییەوە دروستكراوە و توانای گلدانەوەی زیاتر لە 11 ملیۆن سێ جا ئاوی هەیە.