هاوسەرۆکی “هەدەپە” دەڵێت: کاتی ئەوە هاتوە کە کورد لە سوریە و تورکیە مافی خۆیی بە دەست بێنێت و رۆژیەک دێت کە دەسەڵات دەگرنە دەست.
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی “هەدەپە” لە کۆبوونەوەیەک لە شاری ماردین لە ناو ئاپۆرەی خەڵکدا وتی: هاوسهرۆكانی پارتی یهكێتیی دیموكرات (پهیهده)، ههوڵیانداوه عهفرینو ئهنكهره دۆست بن، بهڵام “داود ئۆغلۆ و ئهردۆغان” ئاشتی رەت دەکەنەوە و داعشیان له پهیهده پێباشتر بوه.
ناوبراو وتیشی لە شاری جەزیرە لەبەرچاوی جیهان کۆمەڵکوژیی روویداوە و مێژووش بەزەیی بە کەسدا نایەت. رۆژێک دێ مێژوو “ئەردۆغان و داود ئوغلو” وەک درندە و خوێنرێژ ناودەبات.
جێگەی ئاماژەیە دەمیرتاش لە درێژەدا وتیشی کورد چیدی قەبوڵ ناکات کە هاووڵاتی دەرەجە دوو بێت.