هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموكراتی كوردستان دەستی لەكاركێشایەوە

كاوە ئاهەنگەری ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی‌و نوێنەری حیزبی دیموكراتی كوردستان بۆ كاروباری یەكێتی ئەوروپا لە برۆكسل وازی لە ئەندامێتی لەو حیزبە هێنا.

كاوە ئاهەنگەری لە روونكردنەوەیەكدا رایدەگەیەنێت “راده‌گه‌یه‌نم که من چیتر ئه‌ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان نیم. سه‌باره‌ت به هۆکاری کشانه‌وه‌م له حدک ئه‌گه‌ر پێویست بکات له کاتێکی گوونجاودا روونکردنه‌وه‌ی خۆم ده‌خه‌مه به‌رده‌ست خوێنه‌ران. شایانی باسه له ماوه‌ی ١٤ ساڵ ئه‌ندامه‌تی و ٩ ساڵ ئه‌ندامی رێبه‌ری بوون، زۆر شت فێر بووم که هه‌مووی مه‌دیوونی ئه‌و هاورێیانه‌م”.

دەقی روونكردنەوەكە:

هاونیشتمانانی ئازیزم
ویستم له رێگای ئه‌م چه‌ند دێڕه‌وه ئاگادارتان بکه‌مه‌وه که وێڕای ماڵئاوایی له هه‌موو خوشک و براکانم له ریزه‌کانی حدک و هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌و تێکۆشه‌رانه، راده‌گه‌یه‌نم که من چیتر ئه‌ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان نیم. سه‌باره‌ت به هۆکاری کشانه‌وه‌م له حدک ئه‌گه‌ر پێویست بکات له کاتێکی گوونجاودا روونکردنه‌وه‌ی خۆم ده‌خه‌مه به‌رده‌ست خوێنه‌ران. شایانی باسه له ماوه‌ی ١٤ ساڵ ئه‌ندامه‌تی و ٩ ساڵ ئه‌ندامی رێبه‌ری بوون، زۆر شت فێر بووم که هه‌مووی مه‌دیوونی ئه‌و هاورێیانه‌م.
جیێ خۆیه‌تی ته‌ئکید بکه‌مه‌وه که له خه‌بات و تێکۆشان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تی و که‌ڕامه‌ت و مافی ئینسانی کورد (ئێران)، پتر و به‌گوڕتر له جاران به‌رده‌وام ده‌بم و ژیان و گیانم پێشکه‌شه به رێبازی پێشه‌وا قازی.

له‌گه‌ڵ رێز و حورمه‌تم
کاوه ئاهه‌نگه‌ری

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …