دوای بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی رژیمی ئیسلامی لە شاری نەغەدە، هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیم دەستیان کردوە بە رەشبگیری و زیاتر لە 40 هاووڵاتی کوردیان بە بیانووی جۆراوجۆر دەستگیر کردوە.
بە پێی هەواڵەکان دوای هەڵبژاردنی مەجلیسی رژیمی ئیسلامی کێشەکان لە شاری نەغەدە قولتر بونەتەوە و و دەیان هاووڵاتی کورد دەستگیر کراون و لەلاێکی دیکەشەوە تورکەکان بە بەرد و دار هێرشیان کردوەتە سەر ماشین ودوکانی کوردەکان و زەرەر و زیانێکی زۆریان گەیاندوە بە کوردەکانی دانیشتووی ئەو شارە.