هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای رژیمی ئیسلامی لە شاری مهاباد خوێندکارێکی کوردسیان دەستگیر کرد.
بە پێی هەواڵەکان “ئارەش موکری” خوێندکاری کورد رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 6ی رەشەمە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای رژیمی ئیسلامی دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.
جێگەی ئاماژەیە کە ئەو هێزەی سپا بە بێ حوکمی دادگا ماڵی ناوبراویان پشکنیوە و دەستیان بە سەر کەل و پەلی ناوبراودا گرتوە.