سه‌ره‌ڕای له به‌ر ده‌ست نه‌بوونی ئاماری ڕاپرسی، زۆر زه‌حمه‌ت نییه به چاوخشاندنێك به سه‌ر كارنامه‌ی ٣٧ ساڵ جه‌نایه‌تی ولایه‌تی فه‌قیه و به لێكدانه‌وه‌یه‌كی مه‌نتقی له سه‌ر خواستویستی سیاسی، ئابوریی و… مروڤی سه‌رده‌م پێمان وابێت كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئیران به گشتی و خه‌ڵكی كوردستان به تایبه‌تی بۆ هاتنه ئارای هه‌لومه‌رجێك بۆ نه‌مانی كۆماری ئیسلامی رۆژژمێری ئه‌كه‌ن. به‌شێكی كه‌میش له خه‌ڵك نان و ده‌سه‌ڵاتیان له گره‌و مانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامییهدایه و به یارمه‌تی ئه‌وان كوماری ئیسلامیش خۆی به سه‌ر زۆرینه‌ی خه‌لكدا داسه‌پاندووه.
به‌ڵام تا ههتنهدی هه‌لومه‌رجی ڕزگاری له ده‌ست كۆماری ئیسلامی، كه له‌وانه‌یه به‌ره‌و زیاتر و باشتر ده‌سته‌به‌ركردنی نان و ده‌سه‌ڵات و سه‌ربه‌ستی خه‌ڵك بڕوات، زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌بی چ بكه‌ن؟ پێش بینی ئاكامی هه‌ڵبژرادنیش بۆ هه‌ر كه‌س كه تۆزیك له سیاست ورد بیته‌وه و كۆماری ئیسلامیش بناسێت، زه‌حمه‌ت نییه. هه‌ر كه‌سانێك له سه‌ندوقی ڕه‌ئی بێنه ده‌ری هه‌ر ده‌بێ په‌ێڕه‌وی له ولایه‌تی فه‌قیه و ره‌هبه‌ر بكه‌ن.
هاوكات له گه‌ڵ : ١- پشتیوانی كه‌م تا زۆری سیاسی و نیزامی روسیه و چین له كۆماری ئیسلامی ٢- مه‌جبوور بوونی ئا‌مریكا و ئه‌روپا به سازان له گه‌ڵ ئیران له سه‌ر كێشه‌ی چه‌كی ناوه‌كی ٣- نه‌بوونی ئالترناتیڤ له بهریهكهی یه‌كگرتوو له ناو هه‌موو ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی له راسته‌وه تا چه‌پ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه ٤- ترس و نیگه‌رانی خه‌ڵك له ماڵوێرانی و شه‌ڕ، چ له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و چ شه‌ڕی ناوخۆیی له ئیرانی چه‌ند مللییهتیدا، شك له‌وه‌دا نییه خه‌ڵكی تێگه‌یشتو و قسهرۆیشتوو له ناوه‌وه‌ی ئیران لێكدانه‌وی مه‌نتقی، مومكین و پێ له سه‌ر عه‌رزیان هه‌یه. ئه‌و فاكتۆر سه‌ره‌كی و گرینگانه له به‌رچاو ئه‌گرن. له به‌ین ژیان له ئه‌وپه‌ڕی بی مافیدا وه‌ك مه‌حروم بوون له هه‌ڵبژاردنی ئازاد له لایه‌ك و زۆر له‌وه خرابتر بوونی ئیران به مه‌یدانی شه‌ڕ، جه‌رگسووتان و ماڵوێرانی و ئاواره‌بوون وه‌ك سوریه له لایهكیترهوه، له ئیستا دا ناچاربن مه‌حروم بوون له هه‌ڵبژاردنی ئازادیان پێ كهمترخراپ بێت.
له نه‌بوونی ئازادی و زۆر بوونی سه‌ركوتدا هه‌ڵبژاردن شتێك نییه جگه له شانۆگه‌ریه‌كی غه‌یره جیدی و داسه‌پاو. ئه‌گه‌ر شعوری زۆربه‌ی خه‌ڵك به كه‌م نه‌گرین ئه‌وانیش له ناخیاندا هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامی به جیدی ناگرن. وه‌ك زۆر بواریتر، ژیان مروڤ مهجبووربه ههڵبژردان له نێوان دوو شتی دژبه‌یه‌ك وه‌ك به‌شداری هه‌لبژاردن له كۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌كات. نه هه‌ڵبژاردنی ئازاد مومكینه نه لابردنی كۆسپی سه‌ر ڕێ ههلبژردانی ئازاد كه كۆماری ئیسلامییه وا به خێرایی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت. له ئه‌مڕۆدا ئاگاداربوون له جیاوازی بێنی هه‌ڵبژرادنی ئازاد و نائازاد و قازانج و زه‌ره‌ریان بووه به به‌شێكی زۆر ئاسایی بیروڕای گشتی خه‌ڵك. به‌شداری زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئیران له هه‌ڵبژاردنه‌كان له رووی قه‌ناعه‌ت و باوڕ به دیموكراسی و ئازادی له نه‌وعی ولایه‌ت فه‌قیه نییه بڵكۆ ته‌نیا له رووی كه‌م كردنه‌وه ده‌ستدرێژی و زهختوزۆری پاسداران بۆ سه‌ر ژیان و سفره‌ی بێرهونهقیانه.
حیزبه سیاسیه كوردیه‌كان له نێوان ته‌حریمی یه‌كجار بۆ هه‌میشه و جارجار ته‌حریم و جارجار هاندانی خه‌لك بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا هه‌ڵوێستیان گرتووه. له كرده‌وه‌دا خه‌ڵكیش ئهوجۆرهیان كردوه كه خۆیان به سه‌ڵاحیان زانیوه كه له گه‌ڵ هه‌ڵویستی حیزبه سیایهكان به زۆری یه‌ك نه‌بووه. ئه‌گه‌ر له لایه‌ك حیزبه‌كان ئه‌ونده خۆیان له خه‌ڵك دوور خستوه‌ته‌وه كه نازانن قیمه‌تی نان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چه‌ندیه و له لایهكیتر خه‌ڵك به هه‌موو شێوه‌یه‌ك داوای له ێه‌ك نزیكبوونه‌وه و ڕێكه‌وتن حیزبه‌كان له سه‌ر چه‌ند خالی سیاسی سه‌ره‌كی و هاوبه‌ش ده‌كه‌ن و له كرده‌وه‌دا وڵامی ئه‌رێنی له حیزبه‌كان وه‌رناگرنه‌وه، بۆ ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین خه‌ڵك به قسه‌ی حیزبه‌كان به‌كه‌ن؟
دوور كه‌وتنه‌وه‌ی مه‌كانی، فیكری و رۆحی حیزبه‌كان و خه‌ڵك ته‌نیا به قازانجی كۆماری ئیسلامی بووه. دیاره ئه‌گه‌ر خه‌ڵك بتوانن یهكدنگ له ڕیگای ته‌حریمه‌وه جاریكتر به ئیسلامی سیاسی بڵین نه و ڕێ بۆ نه‌مانی یه‌كجاری كۆماری ئیسلامی هه‌موار كه‌ن باشتره و به قازنجتره بۆ خه‌ڵك. به‌ڵام تا ئه‌و ده‌م ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیش وه‌ك حیزبهسیاسیهكان یه‌كده‌نگ نه‌بن و هێندیك خه‌ڵك به‌شداری به‌كات و هێندیكیش نهێكات هیچ له‌وه خرابتر روونادات كه كۆماری سێداره ٣٧ ساڵه ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی به‌ده‌سته. كۆماری ئیسلامی مشروعیه‌تی خۆی له هه‌لبژاردنی ئازاد‌دا له خه‌ڵك وه‌رنه‌گرتووه و وه‌رناگرێت. ئه‌گه‌ر وایه، ئایا موجازین و بۆمان هه‌یه به‌شداری كردن و یا به‌شداری نه‌كردن له‌م شانۆگه‌ریه‌دا تا ئاست هه‌ڵوێستگرتن و هه‌ڵبژرادن له هه‌لومه‌رجی ئازاد‌دا له خۆمان و له خه‌ڵك گه‌وره بهكهێنۆ و بێكهین به پرسێكی ئهسوولی و حه‌یسیه‌تی و جیدی؟
خه‌لكی كورد له ١٢ خاكه‌لێوه‌ی ١٣٥٨ له ئازادی‌دا به زۆربه به كۆماری ئیسلامیان وت نه. دره‌نگ یا زوو هه‌لومه‌رجی ههڵبژراندی ڕاستی خه‌ڵك كه بریتیه له نه‌مانی كۆماری ئیسلامی و ڕاماڵینی داگیركه‌ران له كوردستان دێت. با له‌وه زیاتر مه‌جاڵ به كۆماری ئیسلامی نهدێن به كه‌ڵكوه‌رگرتن له شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردن كایه به شعور و هه‌ستی حیزبه‌كان و خه‌ڵك بكات دووری و ته‌فره‌قه‌ی نێوانیان زیاتر كات. خه‌ڵك مه‌جبوور بن به‌شداری به‌كه‌ن یا به‌شداری نه‌كه‌ن، ئیمه ههرهاوسهرنوشتین و كار و چالاكی هاوبه‌شی زۆرمان له پێشه. خه‌ڵك به شیوه و تاكتیكی جوراوجور به كۆماری ئیسلامیان وتووه و ده‌ڵین فریوی شانۆگهریتان ناخۆین هه‌ر چه‌ند ئه‌گه‌ر مه‌جبوور بین تیدا به‌شدار بكه‌ین. بژی هاوخه‌باتی چكۆله و گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌لك بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی ئازادی و هه‌ڵبژاردنی ڕاستی و جیدی.
٢٤ فوریه ٢٠١٦