هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

کردنەوەی کونسولخانەی عەرەبستان لە هەرێمی کوردستان شێعەکان تورە دەکات

دوای ئەوەی کونسولخانەی عەرەبستانی سعودی لە هەرێمی کوردستان کرایەوە و دیپلۆماتەکانی عەربستان رەوانەی هەرێم کران و لێدوانیاندا، ئەم لێدوانانە پەرلەمانتارانی شێعە تورە دەکات.

پەرلەمانتارێکی شیعە  دەڵێت: کونسوڵی گشتیی سعودیە لە هەرێمی کوردستان دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەردەدات و داوای لێکۆڵینەوە لە هەرێمی کوردستان دەکات.

”محەمەد سەیهود“، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعەکان لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سعودیە لە ناوچەکە، ”سیاسەتی ئاژاوەگێڕی و فیتنەبازی“ پەیڕەو دەکات.

محەمەد سەیهود پێیوایە لێدوانی ”عەبدولمونعیم محەمەد مەحمود“، کونسوڵی گشتیی سعودیە لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بەوەی گوتبووی، ”سعودیە پشت لە هەرێمی کوردستان ناکات“، دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی عێراق.

ئەو پەرلەمانتارە داوا لە حکوومەتی وڵاتەکەی کردووە، کە لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات سەبارەت بە لێدوانەکانی کونسوڵی گشتیی سعودیە لە هەولێر.

رۆژی چوارشەممە 23ـی شوباتی 2016، عەبدولمونعیم محەمەد مەحمود بە فەرمیی وەک کونسوڵی گشتیی سعودیە لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو و جەختیشی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سعودیە کردەوە.

بەهۆی ناکۆکییە مەزهەبییەکان، ناکۆکییەکی زۆر لەنێوان وڵاتی سعودیە، کە نوێنەرایەتیی سوننەکانی جیهان دەکات، لەگەڵ وڵاتی ئێران هەیە، کە نوێنەرایەتیی شیعەکانی جیهان دەکات و شیعەکانی عێراقیش چوونەتە پاڵ ئێران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …