بە هۆی شەڕ و پێکدادان لە نێوان گەریلاکانی “پ کە کە” و سپای تورک لە شارۆچكه‌ی “سووری ئامه‌د” پولیسێک و دوو سەرباز کوژران.
بە پێی هەواڵەکان به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19-2-2016 شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت له شارۆچكه‌ی “سووری ئامه‌د” له نێوان گه‌ریلاكانی “په‌كه‌كه” و هێزه ئه‌منییه‌كان روویداو به‌هۆیه‌وه پۆلیسێك و 2 سه‌ربازی تورك كوژران و زییانی گەریلاکان نەزانراوە.
جێگەی ئاماژەیە کە سپای تورک ماوەی چەندین رۆژە بۆردمانی رۆژئاوای کوردستان دەکات و هاوکاتیش شەوی رابردوو فرۆکەکانی تورکیە چەندین ناوچەی باشووری کوردستانیان لە پارێزگای دەهۆک بۆردمان کردوە و ئەمەش بۆەتە جێگەی ترس و نیگەرانی لای خەڵکی ناوچەکە و بە پێی ئامرەکان لە هەر 5 کاتژمێر یەک جار ئاوایەکانی سنووری دەهۆک بۆردمان کراوە.