چوار شه‌ممه‌ 31 ئایار 2023

توركیا جەخت لەسەر ناوچەی دژە فڕین لە سوریا دەكاتەوە

جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا ئەمرۆ رایگەیاند وڵاتەكەی خوازیاری ناوچەیەكی دژە فڕین لە سوریایە.

یاڵچین ئەقدۆغان، جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا ئەمرۆ چوارشەممە جەختی لەسەر ئەو كردەوە كە ئەو ناوچەیە دەبێت لەقوڵایی 10 كم خاكی سوریا‌و لەسەر سنوری توركیا بێت كە دەكەوێتە سنوری باكور‌و رۆژئاوای كوردستان‌و شاری “ئەعزاز” دەگرێتەوە.
ناوبراو بە تەلەفزیۆنی توركیا راگەیاند: حكومەتی ئەنكەرە جەخت لەسەر پێكهێنانی ناوچەی دژە فڕین دەكاتەوە تا لە هەر شەڕ‌و پێكدادانێك بەدوور بێت!.

لەم پەیوەندەدا حكومەتی روسیا رایگەیاند كە پێكهێنانی ناوچەی دژە فرین لە سوریا بە بێ رەزامەندی حكومەتی بەشار ئەسەد‌و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان مومكین نیە.

توركیا لە ماوەی رۆژانی رابردوودا چەندین جار ناڕەزایی خۆی لەسەر ئازادكردنی چەندین ناوچەی رۆژئاوای كوردستان لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگەوە راگەیاندوە‌و تۆپبارانی ناوچەكەی كردوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …