هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

پەكەكە: رێگە نادەین هەرێمی كوردستان هەناردەی گازی سروشتی بكات

پارتی كرێكارانی كوردستان رایدەگەیەنێت رێگە بەوە نادات بۆری گازی سروشتی هەرێم بەخاكی باكوری كوردستاندا بگاتە دەست توركیا.

پاش ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند تا كۆتایی 2017 یان 2019 هەناردەی گازی سروشتی لە رێگەی بۆرییەوە بۆ توركیا بكات، لەبەرامبەردا دەمهات عەگید، وتەبێژی فەرمی پەكەكە بە “تۆڕی هەواڵی سلێمانی” راگەیاند: ئەوان ڕێگەنادەن ئەو بۆریە گازە بەباکوری کوردستاندا تێپەڕبێت.

سەبارەت بەھۆکاری ئەو بڕیارە، وتەبێژی فەرمیی پەکەکە وتی:”حکومەتی ھەرێم و بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان، دەیەوێت بەھەرچی شێوازێکە خزمەتی دەوڵەتی تورکیاو حزبەکەی ئەردۆغان بکات، ئەوەش لای ئێمە قبوڵ نییە”.

زیاتر لەوبارەیەوە وتەبێژەکەی پەکەکە ڕایگەیاند، “پارتی دەیەوێت بۆریە گازەکە بەخاکی باکوری کوردستاندا تێپەڕبکەن و بیگەیەننە تورکیا، ئەوکاتیش ئەوە دەبێتە پشتیوانیەکی دارایی بەھێز بۆ تورکیاو پارتی دەسەڵاتدار، بۆیە ھەرگیز ئێمە ڕێگە بەوە نادەین”.

دەمھات عەگید باسی ڕەوشی ڕۆژئاوای کوردستانی کردو ئاماژەی بەوەدا، ئێستا لەباکوری کوردستان کۆمەڵکوژی لەلایەن دەسەڵاتی تورکیاوە جێبەجێدەکرێت، ڕەوشی ڕۆژئاواش ئاڵۆزە، بۆیە لەوکاتەدا بەبێ پرس و ڕاوێژ بەلایەنە سیاسیەکانی باکور، ئەوان وەکو پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕێگە بەھەناردەی گازی سروشتی ھەرێم بۆ تورکیا نادەن.

سەبارەت بەو ڕەخنانەش کە بەھۆی ئەو ھەڵوێستەوە دەبێت چاوەڕوان بکرێت لێیان بگیرێت، دەمھات وتی:”ئێمە دژی بەرژەوەندیەکانی خەڵکی باشوری کوردستان نین، دەبێت ھەمولایەک ئەوە بزانن، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت بەو ڕێگەیانە زیاتر دەستی پارتی دادو گەشەپێدان (ئاکپارتی) کراوەتر بکات لەکۆمەڵکوژیەکانی گەلی کورد لەباکوری کوردستان”.

زیاتر وتی:”ھەرکەس کورد بێت، لەھەموو ئەو ڕاستیانە تێدەگات کە ئێمە باسی دەکەین، بۆیە چەندبارەی دەکەینەوە ڕێگە بەتێپەڕبونی گازی سروشتی ھەرێم لەدیوی باکورەوە نادەین بۆ تورکیا”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …