له ده‌ورانی حه‌مه‌ره‌زاشا ناسراوبه حه‌مه نه‌فتی من لاو بووم. چه‌ند جارێ بۆم هه‌ڵكه‌وتبوو كه بڕۆمه تاران .
زۆر جار له تارانییهكانم ده‌بیست كه ده‌یانوت: كورده‌كان به پاره ئاجۆر كه‌س سه‌ر ده‌بڕن. زۆر پێم سه‌یر بوو. چوونكوو منی كورد قه‌د چتی وام نه،دیبوو نه، بیستبوو. به وردی نازانم كێ ئه‌م قاڵ و قووه یه دایخستبوو؟ بێ گۆمان داموده‌زگای ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی شاهه‌نشاهی ئێران.به‌ڵام مه‌به‌ست له داخستنی وته‌ی وا چی بوو؟
بێ گۆمان ئارمانج له داخستنی ئاوا قاڵ و قووێك ئه‌وبوو كه نێوی كورده‌كان به وه‌حشی و دڕنده ده‌ربخه‌ن.
به‌ڵام ئه‌مه خۆی پرسیارێكی دیكه دێنێته پێشه‌وه، بۆچی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌یه‌وێ كه كورده‌كان به وه‌حشی ودڕنده نیشان بدات؟
چه‌ند ساڵێ به شوێن ئه‌وه له ئێرانا شۆڕش كرا. حكوومه‌تێكی ئایینی هاته سه‌ر كار. دڵی خۆمان خۆش كرد‌و وتمان ڕژیمی ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی حه‌مه نه‌فتی قه‌ره‌بوو بووه و ئێستا حكوومه‌تێكی شێعا هاتووه‌ته سر كار كه خۆی به موسڵمان ده‌زانێ.بێ گۆمان قاڵوقووی وا له به‌ین ده‌بات. هێشتا ئه‌م ڕژیمه جێگه‌پای خۆی له تارانا گه‌رم نه‌كردبووه‌وه كه به تۆپ و تانكه‌وه ده‌ستی كرده هێرش كردنه‌وه به سه‌ر گه‌لی كوردا. له پاڵ هه‌ڵمه‌ت و په‌لاماره كانیانا به سه‌ر كوردستانا هه‌ر ئه‌و قووقاڵانه یه كه له ده‌ورانی حه‌مه نهفتییا سه‌باره‌ت به سه‌ر بڕین كه به كورده‌كان نیسبه‌ت ئه‌درا دیسان زیندوو كرده‌وه‌و خستیانیه سه‌ر زمانه‌كانه‌وه. ڕۆژنامه‌ی كه‌یهان ٣٠ گه‌لاوێژ ١٣٥٩له بان لاپه‌ڕه‌ی یهكمیهوه ده‌نووسێ كه : پاسدارانێ كه له كوردستانا سه‌ر بڕان!
ئێستایچ فره‌یك له سایته‌كانی فارسه‌كان هه‌ن كه قسه له سه‌ر بڕینی پاسداره‌كان به ده‌ستی كورده‌كان ده‌كه‌ن كه لێره بۆ نمونه ده‌قی وتاره‌كانی چه‌ند سایتێك دێنمه‌وه.
١-،،تسخیر،، سایت خبری دانشجویان خگ امام ده‌نووسێ:
…له ساڵه‌كانی ده‌ستپێكی شۆڕشا، له گه‌رمه‌ی ڕووداوه‌كانی كوردستانا كورده‌كان له پاوه سه‌ری ١٨ پاسداریان بڕی….
٢-خبرگزاری فارس سایت خبری انترنت ده‌نووسێ:
……له ناوچه كوردنشینهكانا كورده‌كان به مووزاییك سه‌ری پاسداره‌كانیان بڕیوه……
٣-سایت جامع دفاع مقدس ساجد ده‌نووسێ:
…. سهرگۆزهشتی سه‌ربڕینی پاسدارێ به بۆنه‌ی زه‌ماوه‌ندی پێشمه‌رگه‌یكی كومه‌ڵه…..
٤-گزارش پایگاه خبری تحلیلی «پارس» ده‌نووسێ:
….ئۆمێد حۆسه‌ینی له لاپه‌ڕه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی دا ده‌نووسێ: ئه‌مه ته‌نیا تاقمهگهری سه‌له‌فی و ئایینی (وه‌كوو داعش) نین كه سه‌ری به‌ر ههڵستهكانی خۆیان ده‌بڕن، تاقمهگهلی قه‌ومی قه‌بیله‌یی(وه‌كوو كۆمه‌ڵه و دیمكرات له كوردستانا) به بێ ئه‌وه‌ی كه درۆشمی ئایینی بده‌ن پاسداره‌كانیان سه‌ر ده‌بڕی.
٥- سلـحــشـوران شـهـر نــراق ده‌نووسێ:
دیموكراته‌كان حوسه‌ینیان به تینگی له كوردستانا سه‌ر بڕی.
٦-سایت خادمالشهدادهنووسێ: ماجه‌رای سه‌ر بڕینی پاسدارێ له زه‌ماوه‌ندی پێشمهرگهیكا…..
چتێك كه سه‌رنجڕاكێش و سه‌رسووڕهێنه‌ره ئه‌وه‌یه كه ڕژیمی ئێران ته‌نیا كورده‌كان وڕێكخراوهكوردهكان واته دیموكرات و كۆمه‌ڵه به سه‌ر بڕین تۆمه‌ت بار ده‌كات. هیچكام له حیزبهئێرانییهكان چ تووده چ چریك چ پهیكار چ …. به‌م تاوانه تۆمه‌تبار نه‌كردووه‌و ناكا. بۆ نموونه به‌و هه‌موو ڕه‌قه‌وه كه له مۆجاهێدینی خه‌لقی ئێرانیانه‌وه هه‌یه هیچكات تۆمه‌تێكی ئاوای لێانی نه‌داوه . ته‌نانه‌ت مۆجاهێدهكان به هه‌مووی هه‌ستی خۆیانه‌وه بووبوون به دۆستی دوژمنی ژماره یه‌كی ڕژیمی ئاخونده‌كان واته سه‌ددام حوسه‌ین!!!!(سه‌ددام حوسهینێ كه بۆ هه‌ڵاتن خۆی له ناو رهههنهكانا شاردبووه‌وه)
هه‌ر وه‌های كه له ژوورتره‌وه وتمان مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌ت له‌م قاڵوقووه ئه‌وه‌یه كه كورده‌كان به وه‌حشی بناسنێ. به‌ڵام مه‌به‌ست به وه‌حشی ناساندنی گه‌لی كورد چییه؟
ئه‌گه‌ر توواشای مێژوو بكه‌ین ده‌بینین كه له سه‌ده‌ی شازدههۆما كاتێ كه سپانیاییهكان ئیمریكایان دابڕ كرد ده‌ستیان كرده كوشت و كوشتاری دانیشتووانی ئیمریكا واته سوورپۆسهكان.به دهها ، شایهدیچ به سه‌دها میلیۆن خه‌ڵكی بێ گۆناحی ئیمریكایان كۆمه‌ڵ كوژكرد. بۆ ئه‌وه‌یكه ڤاتیكان ڕه‌خنه‌یان لێ نه‌گرێ سپانییاییهكان ده‌یان وت كه سوورپۆسهكان وه‌حشین!!!!!!
ئایاكوو مه‌به‌ست له وه‌حشی نیشاندانی كورده‌كان قه‌ره‌بوو كردنی ئه‌و نه‌ته‌وه نیی؟؟؟؟؟